بڕی ئاسنی وەرگرتن بەتەنیا بەس نیە بۆ داپۆشینی پێداویستی ڕۆژانەی منداڵەکەت. گرینگە بۆ دڵنیابوون لە وەرگرتنی دروستی ئەم ئاسنە بۆ نەهێشتنی کەمی ئاسن.
ئەو خۆراکانەی کە پشتگیری لەش دەکەن لە هەڵمژینی ئاسندا.
ئەو خۆراکانەی کە ڕێگرن لەهەڵمژینی ئاسن.
گۆشتی سوور (بەتایبەتی جگەر)
بە تایبەتی گۆشتی تۆخ لە ڕان و قاچەوە
ماسی و (بەتایبەتی گوێچکە ماسی)
بیبەرەکان
تەماتە
(گواڤا) جۆرە میوەیەکی ووڵاتەککانی ئەمریکای ناوەڕاستە
پڕتەقاڵ
سێوەکان
پاپایا
لیمۆ هیندی
برۆکۆلی
قاوە و چا، هەندێک میوە (توێکڵ، تووی ڕەش، تووی شین)، و هەندێک لە سەوزەواتەکان (ئۆریگانۆ، نەعنا، بابونە) دەتوانن هەڵمژینی ئاسن بە ڕێژەی 50٪ - 90٪ کەم بکەنەوە.
هەڵمژینی ئاسن بۆ (نۆک) و برنج و دانەوێڵە (هاڕاوی گەنم و گەنمی تەواو و گوێز و برنجی قاوەیی) زۆر کەمە (نزیکەی 1٪-2٪). .
کالسیۆم بەشێکی ڕێگری لە هەڵمژینی ئاسن دەکات و دەتوانرێت لە شیر و پەنیر و ماست و هەنجیر و بادام و ساردین و تۆفو (پەنیرێکە دروست کراوە لە شیری صۆیا) و ڕیواس بدۆزرێتەوە
هەروەها دەرمانی دڵ سوتان و شلێکی ترش دەتوانن هەڵمژینی ئاسن کەم بکەنەوە.