دڵنیابوون لە وەرگرتنی ئاسنی ڕاست بۆ منداڵەکەت

بڕی ئاسنی وەرگرتن بەتەنیا بەس نیە بۆ داپۆشینی پێداویستی ڕۆژانەی منداڵەکەت. گرینگە بۆ دڵنیابوون لە وەرگرتنی دروستی ئەم ئاسنە بۆ نەهێشتنی کەمی ئاسن.

ئەو خۆراکانەی کە پشتگیری لەش دەکەن لە هەڵمژینی ئاسندا.

ئەو خۆراکانەی کە ڕێگرن لەهەڵمژینی ئاسن.

هەندێک خواردن کە دەتوانن هەڵمژینی ئاسن بەرزبکەنەوە بریتین لە:

food item

گۆشتی سوور (بەتایبەتی جگەر)

food item

بە تایبەتی گۆشتی تۆخ لە ڕان و قاچەوە

food item

ماسی و (بەتایبەتی گوێچکە ماسی)

لێرەدا هەندێک بیرۆکە هەیە بۆ تێکەڵەی خۆراکی دەوڵەمەند بە ئاسن:
  • ستیک لەگەڵ برۆکۆلی و لیمۆ
  • شۆربای نیسک لەگەڵ بیبەری زەرد و سنگی مریشکی برژاو
  • ماسی برژاو لەگەڵ کەلەرم و بیبەری سوور
  • سپێناخ و شلیک
  • نیسک لەگەڵ برۆسل
  • چۆکۆلاتەی تۆخ لەگەڵ شلیک
  • کەلەرم و پرتەقاڵ
  • جەرجیڕ و سێوی سەوز

ڤیتامین C، ڤیتامین A و ڤیتامین B12 دەتوانن هەڵمژینی ئاسن زیاد بکەن. ڤیتامین C بەتایبەتی بۆ ئەمە باشە و دەتوانرێ بدۆزرێتەوە لە:

بیبەرەکان

تەماتە

(گواڤا) جۆرە میوەیەکی ووڵاتەککانی ئەمریکای ناوەڕاستە

پڕتەقاڵ

سێوەکان

پاپایا

لیمۆ هیندی

برۆکۆلی

هەندێک خۆراک هەن کە دەتوانن مژینی ئاسن سنووردار بکەن

قاوە و چا، هەندێک میوە (توێکڵ، تووی ڕەش، تووی شین)، و هەندێک لە سەوزەواتەکان (ئۆریگانۆ، نەعنا، بابونە) دەتوانن هەڵمژینی ئاسن بە ڕێژەی 50٪ - 90٪ کەم بکەنەوە.

هەڵمژینی ئاسن بۆ (نۆک) و برنج و دانەوێڵە (هاڕاوی گەنم و گەنمی تەواو و گوێز و برنجی قاوەیی) زۆر کەمە (نزیکەی 1٪-2٪). .

کالسیۆم بەشێکی ڕێگری لە هەڵمژینی ئاسن دەکات و دەتوانرێت لە شیر و پەنیر و ماست و هەنجیر و بادام و ساردین و تۆفو (پەنیرێکە دروست کراوە لە شیری صۆیا) و ڕیواس بدۆزرێتەوە

هەروەها دەرمانی دڵ سوتان و شلێکی ترش دەتوانن هەڵمژینی ئاسن کەم بکەنەوە.