بوونەوەرە زیندووەکان تەنیا سیفەتی خۆیان لە دایک و باوکیان بەدەست ناهێنن، هەروەها ژینگەکەیان کاریگەری لەسەریان هەیە.

منداڵان لە کۆمەڵگایەکی پڕ لە خەڵکدا دەژین و بەو هۆیەوە بە ئامرازی دیاریکراو لە دایک دەبن کە یارمەتیان دەدات کارلێک بکەن و لە دەوروبەریان فێر ببن (1)

لە لەدایک بوونەوە منداڵان تێگەیشتنێکی ڕوونیان لە ڕوخساری مرۆڤ هەیە و توانای لاساییکردنەوەی هەیە بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ ئەوانی تر، تاقی بکەرەوە لەگەڵ منداڵێکی تازە لەدایکبوو. ئەگەر زمانت بکەیە دەرەوە بۆ منداڵێک، ئەوا ئەوان زمانی خۆیان دەکەنە دەرەوە وەک تۆ. (1) (2)

ئەم کارلێککردنانە پێویستە چونکە یارمەتی منداڵ دەدەن کە شارەزایی کۆمەڵایەتی خۆیان پەرە پێبدەن و پەیوەندی لەگەڵ خەڵک و شتەکان لە ژینگەدا پێکبێنن (3) منداڵان زۆر فێر دەبن لەو ڕووبەڕوبونەوە کۆمەڵایەتیانە تەنیا بە سەیرکردنی جووڵەی گەورەکان دەربارەی جیهان. (3) لەم تێبینیانە دەست دەکەن بە تێگەیشتن لە شتەکان وەک جوڵەکان ئامانجی ڕوونیان هەیە، هەروەها چۆن شتەکان بەکاربێنن (4) کەواتە، ئەوان دەتوانن لەوە تێبگەن کە باوکە هەوڵ دەدات ساردکەرەوەکە بکاتەوە و دایکیش لە شوشەکە دەخواتەوە.

ئەمە کارامەییەکی زۆر گرنگە کە منداڵەکان لەگەڵی لەدایک دەبن، چونکە ئەوان دەورەدراون لەلایەن کەسانێکەوە کە دەیانەوێت پەروەردە و پەیوەندیان لەگەڵ بکەن. بۆ نمونە بە پێچەوانەی شامپانزی دایکانی مرۆڤ هاندراون بۆ بە کۆمەڵکردنی منداڵەکانیان، کە لە ڕێگەی سەردانەکانی لە هاوڕێ و خێزان و لە ئاهەنگەکانی لەدایک بوون و یاری کردنەکانەوە دەیبینین. (2)

زمان تەنیا بە کارلێککردن لەگەڵ کەسانی تر پەرەی پێ دەدرێت و زۆربەی توانای زمانەوانی لە ماوەی سێ ساڵی یەکەمی ژیانی منداڵدا بە دەست دەهێنرێت. (5) لەکاتێکدا کۆمەڵگا ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لەگەشەپێدانی شارەزایی زمانی مندالان بەبێ مێشکێکی تەندروست ئەستەمە منداڵ ئەو توانایانە بەرەو پێش ببات.

زاناکان بۆیان دەرکەوت کە ئاسن پێکهاتەیەکی سەرەکیە لە دروستکردن و گەشەکردنی مێشکێکی تەندروستدا و بەو شێوەیەش کەمی ئاسن کاریگەری جدی لەسەر توانای کۆمەڵایەتی منداڵان هەیە (6) بۆیە دەبێت.

ڕێگریکردن بکرێت لەکەموکوڕیی ئاسن لەمنداڵاندا بەتایبەتی (6) لەماوەی ئەو سێ ساڵەی سەرەتادا ئامانجی پزیشکی منداڵان و دایک و باوکان و هەرکەسێکی تر بێت کە خەمی باشی منداڵ بێت

دکتۆر فورات کرێکار

پزیشکی منداڵان و تازە لە دایکبووان

سەرچاوەکان پیشان بدە
  • Meltzoff, A.N. and Moore, M.K. (1983). “Newborn Infants Imitate Adult Facial Gestures”, Child Development, 54, 702-709
  • Hrdy, S 2006. Evolutionary context of human development: The cooperative breeding model. In Attachment and Bonding: A New Synthesis, ed. C. S. Carter, L. Ahnert, K. E. Grossmann, S. B. Hrdy, M. E. Lamb, S. W. Porges, and N. Sachser, 9_23. Cambridge. MA: MIT Press.
  • Scaife, M and Bruner, J. 1975. The capacity for joint visual attention in the infant. Nature, 253: 265–266
  • Meltzoff, A. N. (1995). Understanding the intentions of others—reenactment of intended acts by 18-month-old children. Developmental Psychology, 31(5), 838–850
  • Wobber V, Herrmann E, Hare B, Wrangham R, Tomasello M. Differences in the early cognitive development of children and great apes. Developmental Psychobiology.
  • ozoff B, Smith JB, Kaciroti N, Clark KM, Guevara S, Jimenez E. Lozoff B, et al. J Pediatr. 2013 Nov;163(5): 1260-6.