بوونەوەرە زیندووەکان تەنیا سیفەتی خۆیان لە دایک و باوکیان بەدەست ناهێنن، هەروەها ژینگەکەیان کاریگەری لەسەریان هەیە. منداڵان لە کۆمەڵگایەکی پڕ لە خەڵکدا دەژین و بەو هۆیەوە بە ئامرازی دیاریکراو لە دایک دەبن کە یارمەتیان دەدات کارلێک بکەن و لە دەوروبەریان فێر ببن

لە لەدایک بوونەوە منداڵان تێگەیشتنێکی ڕوونیان لە ڕوخساری مرۆڤ هەیە و توانای لاساییکردنەوەی هەیە بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ ئەوانی تر، تاقی بکەرەوە لەگەڵ منداڵێکی تازە لەدایکبوو. ئەگەر زمانت بکەیە دەرەوە بۆ منداڵێک، ئەوا ئەوان زمانی خۆیان دەکەنە دەرەوە وەک تۆ. (1)
ئەمە کارامەییەکی زۆر گرنگە کە منداڵەکان لەگەڵی لەدایک دەبن، چونکە ئەوان دەورەدراون لەلایەن کەسانێکەوە کە دەیانەوێت پەروەردە و پەیوەندیان لەگەڵ بکەن. بۆ نمونە بە پێچەوانەی شامپانزی دایکانی مرۆڤ هاندراون بۆ بە کۆمەڵکردنی منداڵەکانیان، کە لە ڕێگەی سەردانەکانی لە هاوڕێ و خێزان و لە ئاهەنگەکانی لەدایک بوون و یاری کردنەکانەوە دەیبینین. (2)
ئەم کارلێککردنانە پێویستە چونکە یارمەتی منداڵ دەدەن کە شارەزایی کۆمەڵایەتی خۆیان پەرە پێبدەن و پەیوەندی لەگەڵ خەڵک و شتەکان لە ژینگەدا پێکبێنن (3) منداڵان زۆر فێر دەبن لەو ڕووبەڕوبونەوە کۆمەڵایەتیانە تەنیا بە سەیرکردنی جووڵەی گەورەکان دەربارەی جیهان.
لەم تێبینیانە دەست دەکەن بە تێگەیشتن لە شتەکان وەک جوڵەکان ئامانجی ڕوونیان هەیە، هەروەها چۆن شتەکان بەکاربێنن (4) کەواتە، ئەوان دەتوانن لەوە تێبگەن کە باوکە هەوڵ دەدات ساردکەرەوەکە بکاتەوە و دایکیش لە شوشەکە دەخواتەوە.

کارامەیی کۆمەڵایەتی یەکەم توانایە کە مرۆڤ پەرەی پێدەدات،(5) وە بەردەوام دەبن لە گەشەکردن تەنانەت دوای ئەوەی منداڵ فێر دەبێت پەیوەندی بکات لە ڕێگەی زمانەوە، کە وەک تۆ پێشبینی دەکەیت، زۆر گرنگە بۆ گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی.

زمان تەنیا بە کارلێککردن لەگەڵ کەسانی تر پەرەی پێ دەدرێت و زۆربەی توانای زمانەوانی لە ماوەی سێ ساڵی یەکەمی ژیانی منداڵدا بە دەست دەهێنرێت. لەکاتێکدا کۆمەڵگا ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لەگەشەپێدانی شارەزایی زمانی مندالان بەبێ مێشکێکی تەندروست ئەستەمە منداڵ ئەو توانایانە بەرەو پێش ببات.

زاناکان بۆیان دەرکەوت کە ئاسن پێکهاتەیەکی سەرەکیە لە دروستکردن و گەشەکردنی مێشکێکی تەندروستدا و بەو شێوەیەش کەمی ئاسن کاریگەری جدی لەسەر توانای کۆمەڵایەتی منداڵان هەیە (6) بۆیە دەبێت ڕێگریکردن بکرێت لەکەموکوڕیی ئاسن لەمنداڵاندا بەتایبەتی لەماوەی ئەو سێ ساڵەی سەرەتادا ئامانجی پزیشکی منداڵان و دایک و باوکان و هەرکەسێکی تر بێت کە خەمی باشی منداڵ بێت.

دکتۆر فورات کرێکار

پزیشکی منداڵان و تازە لە دایکبووان